ناوەندی هەواڵەکان – گۆرانی نوێ باهۆز کوردستان هۆنەرمەندی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی خاکی باشوور بە پەرە نافرۆشم بڵاو کرایەوە.
ئەم بەرهەمە هۆنەریە بە شێوازێکی ڕەخنەگر لە سەر بارودۆخی باشووری کوردستان و لە بەرامبەری دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوکاری ماڵباتی بارزانی گووتراوە.
نووسینی ئەم هۆنراوەیشە باهۆز بۆ خۆی گرتوویەسە ئەستۆ. بە زانابوونێکی دیرۆکی لە سەر ڕاستی مێژووی کوردستان، خەتی خیانەت و هاوکاری دوژمن لە باشووری کوردستان ئەم بەرهەمیە ئافراندووە. بەرهەمەکانی باهۆز کوردستان لە بەرامبەر هەڵسووکەوتە هەڵەکانی مێژووی کوردستان دەردەکوێت و ڕاستییە شاراوەکان ئاشکرا دەکات. باهۆز کوردستان، لە قوناخە جیاواز و گرینگەکان ئەم ساڵانەی داوی بە گۆرانی خوەی بەکاریگەر بووە. کاتی شەڕی خۆسەری دیمۆکراتیک لە باکووری وەڵات و سەردەمی بەرخوەدانی لە کانتۆنە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەستی چەتەکانی داعش باهۆز کوردستان گۆرانییە بە هەست و ڕێخنەگرەکانی خوەی بڵاو کردەوە. لە کارە ناو و دەنگە کانی دەتوانین بە، من ناژیم بۆ مردن، دژی داعش و پڵنگی سەر شاخ و هەروەها گۆرانیێک بۆ ڕێبەری گەلان عەبدۆڵا ئوجالان ئاماژە بکەین. هەڵبەستی گۆرانییەکانیشی بۆ خۆی دەنووسێت زۆربەی ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی سیاسی هەیە، هێزی مێژوو و خەتی قارەمانەتی و خیانەت زۆر ناو گۆرانییە کانیا سەرنج ڕاکێشە.